داهێنەری دیاری کورد لەسەر ئاستی دنیا، کە داهێنانەکەی دروستکردنی دڵی دەستکردە، رایدهگهێنێت: لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم لەسەر هێڵن، بۆ ئەوەی ئەزموونی وڵاتانی بیانی بهێننە هەرێمی کوردستان.
د. ئازاد نەجاڕ، پزیشك و داهێنهری دڵی دهستكرد رایدهگهێنێت: ههفتهی پێشوو لەگەڵ سەرۆک مهسعود بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت کۆبووینەوە و پشتیوانییان بۆ داهێنانەکانمان دەربڕی.
دهشڵێت: ئێستا زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی باشدان، بەڵام پێویستیان بە لێکۆڵینەوەی باشتر و گشتگیرترە و لەگەڵ ئەوەداین لێکۆڵینەوەکان باشتر بکەین.
د. ئازاد نەجاڕ، پزیشك و داهێنهری دڵی دهستكرد راشیدهگهێنێت: سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئەوەدان ئەو تەجروبەیەی سوید بهێننە هەرێمی کوردستان ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ حکوومەت لەسەر هێڵین.
ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: ئێستا لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمیش لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی ڕێگایەک بدۆزینەوە و ئەم ئەزموونە لە زانکۆکانی هەرێمدا بخوێندرێت.
د. ئازاد نەجاڕ، کە کوردە و خەڵکی زاخۆیە و ئێستاش دانیشتووی سویدە، خاوەن چەندین داهێنانە لە بواری پزیشکیدا، کە گرینگترینیان دروستکردنی دڵی دەستکردە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.