عه‌بدولسه‌مه‌د خه‌له‌ف،سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبی ده‌عوه داوا ده‌كات نرخی دۆلار داببه‌زێندرێت و له‌نێو بوودجه‌دا بچه‌سپێندرێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبی ده‌عوه له‌تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌َلایه‌تی توێته‌ر ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت،پاڵپشتی له‌داواكارییه جه‌ماوه‌رییه‌كان بۆ دابه‌زینی نرخی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی و چه‌سپاندنی له‌نێو بوودجه‌ی گشتی ساڵی دارایی 2021 ده‌كه‌ین.
عه‌بدولسه‌مه‌د خه‌له‌ف ده‌شڵێت: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ئاستی ئابووری هاووڵاتی هێلی سووره‌و نابێ ببه‌زێندرێت.
شایانی باسه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند كه ده‌نگ له‌سه‌ر بوودجه ناده‌ن، ئه‌گه‌ر له بوودجه‌ی گشتی نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی نه‌كرێته هه‌زارو 119 دینار.
له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند جارێك ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایانگه‌یاندووه ، كه نرخی دۆلار به‌گوێره‌ی سیاسیه‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق جێگیركراوه‌و ده‌ستكاری ناكرێت و داوكارییه‌كانی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارو فراكسیۆنه‌كان بۆ گۆڕینی نرخی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی، ته‌نها داواكارییه‌كه‌و هیچی تر نییه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.