Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:47

نرخی نه‌وت ده‌گاته‌ 100 دۆلار ؟

به‌رمیلێك خاوی برێنت به‌ 62 دۆلار و 66 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

له‌بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 62 دۆلار و 66 سه‌نت .

له‌هه‌مانكاتیشدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس گه‌یشته‌ 59 دۆلارو 72 سه‌نت.

له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ئه‌مریتا سین،گه‌وره‌ شڕۆڤه‌كاری بازاڕه‌كانی نه‌وت له‌ كۆمپانیای ئه‌سبكتس  له‌دیدارێكیدا به‌ ئاژانسی بلومبێرگ-ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ساڵی داهاتوو نرخی نه‌وت بگاته‌ 100 دۆلار.

له‌به‌رامبه‌ردا گینادی شماڵ،سه‌رۆكی رابیته‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت و گاز له‌ رووسیا ده‌ڵێت: گه‌یشتنی نرخی نه‌وت بۆ 100 دۆلار له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا، خه‌یاڵه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.