Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:38

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لقی سلێمانی.. دیدارێکی بۆ رادیۆکانی سلێمانی سازکرد

کوردستان TV
100%

بەبۆنەی رۆژی جهانی رادیۆوە كە ساڵانە 13 ی شوبات دیاریی كراوە، ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی، لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی دیالۆگ وكلتور، دیدارێكیان بۆ بەڕێوەبەری رادیۆكانی شاری سلێمانی رێكخست.

لەو دیدارەدا گرنگی رادیۆكان و مێژووی رادیۆكانی شاخ و شار باس كران و دەستخۆشی لەسەرجەم رادیۆكان كرا كە كەمترین كێشەیان بۆ دادگاكان دروست كردوەو خاوەنی زۆرترین پەخش و بەردەوامیان لەكاری میدیادا هەیە، پاش وتەكانی هەردوو لایەنی رێكخەری دیدارەكە، بەڕێوەبەری رادیۆكان باسیان لە گرفت و هەنگاوەكانی داهاتووی رادیۆكانیان كردو هەندێ بۆچوون و پێشنیاریان خستە بەردەم سەندیكای رۆژنامەنووسان و بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپو بڵاوكردنەوەی سلێمانی كە لە دیدارەكەدا ئامادەبوو..

كۆتایی مەراسیمەكە بە رێزلێنانی هەر چوار رادیۆكەی سەردەمی شاخ كۆتایی هات كەلە شاخەكانی كوردستانەوە پەخشیان دەكردو بوونە مایەی سەركەوتنی شۆڕشی كوردو گەیشتنە قۆناغی راپەڕین..

رادیۆكانی شاخ:

1-   رادیۆی دەنگی كوردستان

 2- ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان

3- رادیۆی دەنگی شۆڕشی كوردستانی عیراق

4- رادیۆی دەنگی گەلی عیراق- صوت الشعب العراقی

تێبینی/ لەبەر ئەوەی رۆژی شەممە 13 ی شوبات رادیۆكان سەرقاڵ دەبوون بە رۆژی جهانی رادیۆوە، بۆیە مەراسیمەكەمان خستە 11 ی شوبات، هەر لەبەر ئەوەش كە مۆڵەتی رادیۆكان و كرێی ساڵانەو بابەتی پەخش و فریكیۆنسی رادیۆكان لای بەڕێوەبەرێتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەیە، بۆیە بەشێكی زۆری روونكردنەوەكان ئاڕاستەی ئەو بەڕێوەبەرێتیە دەكرێنەوە..

ktv

ktv

ktv

فۆتۆ: سدیق عەواڵی

ژێده‌ر - لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.