Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:45

ئاسایشی سۆران: ‎ئەو کەسەی کە لە سنووری سۆران و رواندز دزی لە چەند دووکانێک کردبوو دەستگیرکرا

سۆران
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران لە ڕوونکردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێت ‎ئەو کەسەی کە لە سنووری سۆران و رواندز دزی لە چەند دووکانێک کردبوو لە لایەن کارمەندانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان دەستگیرکرا.

دەقی روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران:

‎ئەو کەسەی کە لە سنووری سۆران و رواندز دزی لە چەند دووکانێک کردبوو بە ناوی س.ع.م لە لایەن کارمەندانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان دەستگیرکرا.

‎ماوەیەک بەر لە ئێستا زانییاریمان پێ گەیشت کە ئۆتۆمبێلێکی  جۆری فۆرد ژمارە ھەولێر کەسێک شوفێری بووە لە سۆران دزی کردووە لە چەند دوکانێک ، وە هەروەها بەردەوام بووین لەسەر کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون و چاودێری کردن لە رێککەوتی ٧/٢/٢٠٢١ بەرێوەبەرایەتی یٔاسایشی رواندز زانیاریان بە یٔێمە دا کە دوکانێکی مۆبایل دزی لێ کراوە وە زانیارییان پێ داین لەسەر ھەمان  جۆری ئۆتۆمبێل کە جۆری فۆردە ژمارە ھەولێرە لە شەوی (٨ لەسەری ٢ی ٢٠٢١) کاتژمێر ٤ی شەو ئۆتۆمبێلی داواکراو دەستی بەسەرداگیرا و کەسی داواکراو کە خۆی شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بوو لە بازگەی گەڵی علی بگ  دەستگیرکرا وە  ئەو کەل و پەلانەی کە دوکانەکانی پێ دەبرین لەناو ئۆتۆمبێلەکە دابوو دەستی بەسەرداگیرا.

‎دواتر بە نوسراووی فەرمی رەوانەی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سۆران کرا.

لێرەدا بە پێویستی دەزانینی دەستخۆشی لە گشت کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی سنووری ئاسایشی سۆران بکەین بۆ چاو کراوەییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.