Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:54

داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵ کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

له‌ئه‌نجامی په‌لامارێكی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش بۆ سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵی لە گوندی عەرەب سه‌ر به‌ سنوره‌كانی قه‌زای داقوق، پێنج كارمەندیان كوشت و برینداركرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ قه‌زای داقوق راگه‌یاندووه‌: ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش، هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ شەڕ و پێكدادان لەنێوان چه‌كدارانی داعش پۆلیسی فیدراڵ ڕوویدا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ گوتیشی: بەهۆی شەڕەكەوە دوو كارمەندی پۆلیسی فیدراڵی كوژراون و سێ  پۆلیسی دیكه‌ برینداربوونه‌، رووبه‌روووبوونه‌وه‌كه‌ش كاتژمێرێكی خایاندووه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.