Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:46

بڕی سێ تەن دەرمان بۆ پێشمەرگە دابین کرا

کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١١/ ٢/ ٢٠٢١ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە تیمێکی ڕێکخراوی ئاشتیی خێرخوازیی نێودەوڵەتی کرد.

لە دیدارێکدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سوپاسی ئەو هاوکارییە پزیشکییانەی کرد لەلایەن ڕێکخراوەکەوە گەیەنرانە هێزەکانی پێشمەرگە و دووپاتی کردەوە کە ئەو ڕێکخراوە هەمیشە پاڵپشت و یارمەتیدەر بووە لە هەرێمی کوردستان.

بەڕێزیان بە گرنگییەوە باسی لە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و پڕۆسەی چاکسازی کرد و وەک خاڵی وەرچەرخانی بەرەو پێشچوون و بەهێزیی هەرێمی کوردستان لە قەڵەمی دا، هەردوولاش هاوڕا بوون کە دەبێت هەماهەنگیی زیاتر هەبێت بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە بە شێوەیەکی خێراتر هەنگاو بنێت لەپێناو ڕێکخستنەوەی هێزێکی یەکگرتوو.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە ناوخۆییەکانی کوردستان و عێراق بە شێوەیەکی گشتی تاوتوێ کران و هەردوولا ئاواتەخواز بوون کێشەکان بە شێوەیەکی خێراتر و میکانیزمێکی باشتر چارەسەر بکرێن و هەموو هەوڵەکان لەپێناو بەیەکگەیشتن بێت لە چوارچێوەی دەستووردا، چونکە لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن گرژییەکان زیاتر دەبن و ئارامی و ناسەقامگیری هێندەی تر باڵ بەسەر ناوچەکەدا دەکێشێت، بەتایبەتی کە هێشتا داعش لە ناوچەکە هەڕەشەیە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.