Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:41

دەزگای خێرخوازی بارزانی زیاتر لە سەد هەزار ماسک و ئامێری پاککەرەوەی پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردە کرد

کوردستان TV
#7
100%

لە بەردەوامی پێشكەشكردنی هاوكارییە تەندروستییە خۆپارێزییەكان بە ناوەندەكانی خوێندن دەزگای خێرخوازی بارزانی لە شاری هەولێر زیاتر لە سەد هەزار ماسك و ئامێری پاككەرەوەی پێشكەش بە وەزارەتی پەروەردە كرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە رێككه‌وتى ١١ی ٢ی٢٠٢١، (ئالان حمەسعید سالح) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،بەئامادەبونی راوێژکاری وەزارەت، پێشوازی لە بەرێز (موسا ئەحمەد )سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی  و ئەندامی دەستەی کارگێری دەزگاکە کرد.

لە دانیشتنەکەدا باس  لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا، شایەنی باسە دەزگای ناوبراو کەرەستەی خۆپارێزی بۆ قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی پەروەردەیان کرد.

له‌ وته‌یه‌كدا وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەریمی كوردستانیش داوا ده‌كات رێكخراوە ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پالپشتیان بن لە پێشكەشكردنی پێداویستییە خۆپاریزییەكان بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن لە كوردستان.

bcf

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.