Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 02:32

ئه‌مه‌ریکا: یه‌ک ملیۆن به‌رمیل به‌نزینی ئێران ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

کوردستان TV
#11
100%

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل به‌نزینی ئێران كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو فرۆشرا و پاره‌كه‌شی بۆ دامه‌زراوه‌ی قوربانیانی تیرۆر ته‌رخان ده‌كرێت.

فرۆشتنی ئه‌و به‌نزینه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی رابردووش نه‌وتهه‌ڵگرێكی تری ئێرانی له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و به‌ره‌و به‌نده‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌یه‌.

به‌نزینه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو هی ساڵی رابردوو بوو كه‌ ئێران ده‌یویست بۆ ڤه‌نزوێلای بگوازێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ ئامانج نه‌گه‌یشت و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت.

به‌گوێره‌ی یۆرۆنیوز به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن به‌نزینه‌كه‌ فرۆشراوه‌ و چاوه‌ڕوانی حوكمی دادگای واشنتن ده‌كه‌ن تا بڕیار بدات پاره‌كه‌ بۆ دامه‌زراوه‌ی قوربانیانی تیرۆریزم بگوازرێته‌وه ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی یۆنانیدا گرت كه‌ ئاڵای لیبریای له‌سه‌ر بوو و مه‌به‌ستی بووه‌ نه‌وت بۆ وڵاتێكی ئه‌فریقایی بگوازێته‌وه‌.  

ئه‌وان به‌ڵگه‌نامه‌یان ساخته‌ كردبوو و وایان نیشان دابوو نه‌وتی عێراق ده‌گوازنه‌وه‌، به‌ڵام لێیان ئاشكرا ببوو، ئێران هێشتا له‌باره‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و كه‌شتییه‌ی هیچ لێدوانێكی نه‌داوه‌.

سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌ دژی ئێران له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ بۆ به‌رزترین ئاست هه‌ڵكشان  و هه‌رچه‌نده‌ جۆ بایدن به‌ڵێنی دابوو بۆ رێككه‌وتنی ناوكیی بگه‌رێته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا ئاماده‌ نییه‌ سزاكانی سه‌ر ئێران لابه‌رێت و ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانی ئێران ده‌كات خۆی بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر رێككه‌وتنی ناوكی.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.