فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوی بێ فڕۆكه‌وان ،بارێكی چه‌كی میلیشیاكانی ئێرانی له‌نزیك ده‌روازه‌یه‌كی نافه‌رمی سه‌ربازی له‌نێوان عێراق و سوریا كرده ئامانج.
له‌مباره‌یه‌وه روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوی بێ فڕۆكه‌وان ئۆتۆمبێلێكی كرده ئامانج ، كهبارێكی چه‌كی له‌عێراقه‌وه هه‌ڵگرتبوو.
روانگه‌كه ده‌ڵێت: ئۆتۆمبێڵه‌كه له‌نزیك ده‌روازه‌یه‌كی نافه‌رمی سه‌ربازی له‌نێوان سووریا‌و عێراق كراوه‌ته ئامانج كه میلیشیاكان بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له‌نزیك شاری ئه‌لبوكه‌مال له گونده‌واری دێرزوور-ی رۆژهه‌ڵات به‌كاری ده‌هێنن.
روانگه ده‌شڵێت: له‌كاتی بۆردومانكردنی باره چه‌كه‌كه، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ناوچه‌كه بیستراوه،به‌ڵام قه‌باره‌ی زیانه مرۆیی و ماددیه‌كانیان نه‌زاندراون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / ئه‌لعه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.