Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:38

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق دەکات

باڵیۆزی سوید سوپاسی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كرد
کوردستان TV
100%


ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 11ـی شوباتی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە لارس ڕۆناس باڵیۆزی سوید لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و، ڕۆشناییش خرایە سەر هەڕەشەكانی تیرۆر لەسەر ئاساییش جیهان و، باڵیۆزی سوید لە عێراق سوپاسی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كرد كە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و پاراستنی ئاشتی و ئاساییشی جیهان ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە.
پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی سوید و هەروەها جالیەی كوردی لە سوید تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوو و سەرۆك بارزانی سوپاسی وڵاتی سویدی كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانە و ئەنفال و نەهامەتییەكاندا باوەشی بۆ هاووڵاتیان كورد كردەوە و هەردوولا هیوایان خواست بوونی ژمارەیەكی زۆری كورد لە سوید لەسەر بەرەوپێشڤەچوونی پەیوەندییەكانی هەردوولا ڕەنگبداتەوە.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.