كاتژمێر نۆی ئەمشەو بەكاتی هەولێر، یاری كۆتایی مۆندیالی یانەكان بۆ تۆپی پێ لە نێوان هەردوو یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و تیگریس ئونالی مەكسیكی لە یاریگای شاری تەعلیمی لە وڵاتی قەتەر بەڕێوەدەچێت.
بایرن میونشنی پاڵەوانی ئەوروپا لە قۆناغی پێش كۆتایی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی ئەهلی میسری پاڵەوانی ئەفریقیای بردەوە، تیگریس ئونالی پاڵەوانی كۆنكاكافیش كە یەكەمجاریەتی لەم پاڵەوانێتیە بەشدارە، ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراوی لە قۆناغی پێش كۆتایی تۆماركردو بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی پالمیراسی بەڕازیلی پاڵەوانی ئەمەریكای باشووری بردەوە.
بایرن لە مێژووی خۆی تەنها جارێك لە ساڵی دووهەزاروسێزدە نازناوی جامی جیهانی یانەكانی بەدەستهێناوە، بەر لەم یاریەش، یاری دەستنیشانكردنی پلەكانی سێیەم و چوارەم لەنێوان یانەكانی ئەهلی و پالمیراس بەڕێوەدەچێت .
ئهمشهو یاری کۆتایی مۆندیالی یانهکان لهنێوان بایرن میونشن و ئیگریس ئونالی مهکسیکی بهرێوهدهچێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.