Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:27

شەقامی 150 مەتری ھەولێر دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%


 بەرێوەبەری گشتی پرۆژەکانی رێگاوبان لە کۆمپانیای ھێمن گروپ رایدەگەیەنێت، بڕیارە لەم مانگەدا قۆناغی یەکەمی شەقامی 150 مەتری شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بکرێتەوە، ھاوکات ھۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی پرۆژەکەش ئاشکرا دەکات.

ئەندازیار ئەمیر عبدالخالق،  بەرێوەبەری گشتی پرۆژەکانی رێگاوبان لە کۆمپانیای ھێمن گروپ رایده‌گه‌ێنێت: بڕیار بوو پێش کۆتایی ھاتنی ئەمساڵ قۆناغی یەکەمی شەقامی 150 مەتری لە ڕێی بەحرکە تا ڕێی شەقلاوە بکرێتەوە، بەڵام بە ھۆی کەشوھەواوە کە بارانبارین چەند رۆژێک بەردەوام بوو، نەتواندرا کارەکان تەواو بکرێن، ھەروەھا سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێریش ھەندێک وردەکاریی تری بۆ شەقامەکە زیاد کرد، لە ئێستاشدا ئەو بەشەی دەکرێتەوە ھەموو کارەکانی 100%ی تەواو بووە، تێچووی پڕۆژەکەش زیاتر لە 131 ملیۆن دۆلارە.

بەرێوەبەری گشتی پرۆژەکانی رێگاوبان لە کۆمپانیای ھێمن گروپ ده‌شڵێت: لەم مانگەدا واتە نزیکی 10 رۆژیتر، بەشی یەکەمی شەقامی 150 مەتری لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی دەکرێتەوە.

شەقامی 150 مەتری ھەولێر، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە بە شێوەیەکی ستانداردی جیھانی دروست کراوە، کە درێژییەکەی 70کیلۆمەترە و شەقامەکە بە شێوەیەکی بازنەییی خێرا کە ھیچ وەستانێکی تێدا نییە باوەش بە ھەولێردا دەکات، کۆی پڕۆژەکە بەسەر 5 قۆناغدا دابەش بووە، بەشی یەکەمی پڕۆژەکە لە شەش ئەندەرپاس و ھەشت ئۆڤەر پاس و پردی پەڕینەوە ( بەرزە پرد ، ژێر پرد) ھەروەھا شەقامی لاوەکی لەخۆ دەگرێت

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.