به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی حكومه‌تی عێراق، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار،وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێشبینی ده‌كات نرخی نه‌وت له‌ماوه‌كانی 2021 له‌نێوان 58 تا 63 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بێت.
هه‌روه‌ها وه‌زیری نه‌وت رایگه‌یاندووه كه عێراق پابه‌نده به‌رێككه‌وتنی ئۆپێك و هیچ كاتێك داوای لێخۆشبوونی نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: تێكڕای نه‌وتی به‌رهه‌مهێنانی عێراق رۆژانه ده‌گاته 3 ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل.
شایانی باسه دوێنێ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌بازاڕه‌كاندا رۆژه‌كه‌ی به 61 دۆلار و 14 سه‌نت ته‌واو كرد .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.