سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر له حه‌وت ساڵ و نیوی ڕابردوودا له به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌ردنی وڵات نه‌مانتوانی به شێوه‌ی شایسته هه‌نگاو بنێین داوای لێبوردن ده‌كه‌م.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوباتی 2021 حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا وڵاتەکەمان بە دۆخێکی ئابووریی سەختدا تێپەڕی و توانیمان سەرکەوتن بەدەستبهێنین لەبەرامبەر فشارەکانی ئەمریکادا.
حەسەن ڕوحانی، سەرۆککۆماری ئێران، ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ بەهۆی فشارەکانی لەسەر ئێران و لەبەرامبەردا خۆڕاگری گەلی ئێران و چۆکدانەدانی حکومەتی ئێران توشی شکست هات.
ڕاشیگه‌یاندووه ده‌ستی جوتیاران ماچ ده‌كه‌م كه له گه‌نم و شه‌كر و برنج وڵات گه‌یشتووه به خودبژێوی و پێویستیان به ده‌ره‌وه نییه بۆ دابینكردنی.
شایه‌نی باسه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن روحانی كه‌متر له شه‌ش مانگی ماوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.