Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:55

نووسینگەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لەبارەی رووداوەکەی بازگەی تاسڵوجە روونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

نووسینگەی جەعفەر شێخ مستەفا لەبارەی کوژرانی ئاسایشێکی بازگەی تاسڵووجەوە لە کاتی گرژی لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکدا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە ده‌ڵێت: ئێمە خۆمان بە بەشێک لە ئاسایشی ئەم هەرێمە دەزانین.
 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢١/٢/١٠ لە بازگەی دەروازەی تاسلوجە، ئاڵۆزیەک دەکەوێتە نێوان چەند پێشمەرگەیەک و برایانی ئاسایشی سلێمانی کە بە داخەوە بوە هۆی شەهید بوونی برایەکی ئاسایش بە ناوی (شاخەوان ئەحمەد محمد)، لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین لە خوای گەورە داواکارین کە گیانی پاکی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

لە کاتی ئاگادارکردنمان لەم ڕووداوە ئانیە، دەست بەجێ فەرمانمان دا کە هەر کەسێک دەستی هەبووە لەو ڕووداوە، ڕووبەڕوی یاسا بکرێتەوە، بۆیە ئەو پێشمەرگانەمان دەست بەجێ ڕادەستکرد کە بەشداری ئەو ئاڵۆزییە بوون، ئێمە خۆمان بە بەشێک لە ئاسایشی ئەم هەرێمە دەزانین، هەموو کات ئامادەین بۆ پارێزگاریکردن لە سەروەری یاسا.
 
نوسینگەی تایبەت

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.