ئاسایشی سلێمانی له روونكردنهوهیهكدا لهبارهی شهڕهكهی بازگهی تاسڵوجه رایگهیاند: كارمهندێكی ئاسایش شههید بووهو پێنج کارمەندى دیکەش بریندار بوون
دهقی روونکردنەوەكهی بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى ..
سەر لەبەیانى ئەمڕۆ (10/2/2021) کاتژمێر (10:30)ى سەر لەبەیانى لەبازگەى تاسڵوجە سەر بە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى لەکاتى تیپەربوونى ئۆتۆمبێلیکى سەر بە هیَزەکانى پێشمەرگە ،لەنێوان پێشمەرگەکان و کارمەندانى بازگەکە لێکتێنەگەیشتنیک ڕوویداوە ،لەئەنجامدا بۆتە دەمەقاڵی و شەڕ لەلایەن پێشمەرگەکانەوە بەچەقوو هێرش کراوتە سەر چەند کارمەندێکى ئاسایش و بریندار کراون, بەداخەوە (عەریف/ شاخەوان احمد محمود) کارمەندانى ئاسایشی بازگەى تاسڵوجە بەهۆى سەختى برینەکەى شەهید بوو و پێنج کارمەندى دیکەش بریندار بوون, دواى دروست بوونى کێشەکە توانرا بەهەوڵ و هیمەتى هەموو لایەک ئاڵۆزییەکان کۆتایی پێ بەهێنریت و دەست بەجێ لیژنەى لێکۆڵینەوە پێکهێنرا بۆ ئەوەى یاسا بەرقەرار بێت, هەردوو لایەنى هۆکارى درۆستبوونى کێشەکە بەفەرمانى دادوەر ڕاگیراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.