له‌نووسراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه،د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت: له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە بۆ تەندروستی گەرمیان دابینده‌كرێت.
له‌نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بریاردرا به‌خه‌رج كردنی بڕی هه‌شتاو پێنج ملیۆن دینار، به‌مه‌به‌ستی كڕینی ئامێری شكاندنی به‌ردی گورچیله بۆ ته‌ندروستى گه‌رمیان.
بە کڕینی ئامێرەکە بۆ ناوچه‌كه، خزمەتگوزارییەکی باشتر پێشکەش بەو نەخۆشانە ده‌كرێت کە کێشەی بونی بەردیان لە گورچیلە و رێڕەوی میزەڕۆ ھەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.