رۆژی سێشه‌ممه 9 ى 2 ى 2021 ، لە یەکێک لە کەمپەکانی پەنابەران لە بەرلین له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا، گەنجێکی کورد خەلکی شاری سلێمانی یە ناوی سەهەند شێرزاد تەمەن 26 ساڵ لە لایەنەن كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له‌خه‌ڵكی عێراق بە چەقۆ ده‌كوژرێت.
یەکێک لە هاورێ نزیکەکانی سه‌هه‌ند شێرزاد بە کوردستان تیڤی راگەیاند: سه‌هه‌ند شێرزاد ماوەی 6 ساڵ لە کەمپێکی ئەڵمانیادا ده‌ژی و لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتیدا بووە. پاش ئەوەی لەگەڵ گەنجە عەرەبەکەدا دەمەقاڵێیان بووە، لەلایەن بکوژەکەوە بە چەقۆ هێرش دەکرێتە سەری و دەکوژرێت.
بکوژە عەرەبەکە بە ڕەگەز عێراقییە و تەمەنی 33 ساڵە. وە لە ئێستادا لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە دەستگیرکراوە.
له‌زۆربەی ولاتانی ئەوروپا ئەمە چەندین جارە شه‌ڕ له‌نێوان لاوه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب رووئه‌دات ، له‌زۆربه‌ی رووداوه‌كانیش قوربانیه‌كان لاوانی كورد بوون.
خاڵید عه‌لی - كوردستان تیڤى - ئه‌ڵمانیا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.