بڕیار وایه سبه‌ی پێنج شه‌ممه 11-2-2021 به‌رزترین ئاڵای كوردستان به‌ده‌ستی كوڕی شه‌هید هوجام سورچی به‌رزبكرێته‌وه .
راهێن نیشتیمانی، به‌رپرسی (پڕۆژه‌ی كوردیش سۆشیال میدیا)، راگه‌یاند" بنه‌ماڵه‌ی دابان ئه‌حمه‌د كورده، گروپی كوردیش سۆشیال میدیا راسپاردوه به‌وكاره، رۆژی پێنج شه‌ممه به ئاماده‌بونی به‌رپرسانی حكوومی و حزبی، به‌رزترین ئاڵای كوردستان به‌ده‌ستی كوڕی شه‌هید هوجام سورچی، له رێگای كه‌ركوك هه‌ولێر، شێراوه به‌رزبكرێته‌وه."
شایانی باسه " بنه‌ماڵه‌ی دابان ئه‌حمه‌د كورده، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون به‌و كاره پیرۆزه، به‌رزی ئاڵاكه 55 مه‌تره و سه‌روی 50000هه‌زار$ دۆلاری لێ خه‌رج كراوه و به به‌رزترین ئاڵا داده‌نێرت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.