دوای ئه‌وه‌ی پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 10 ى 2 ى 2021 ، لە بازگەی تاسڵوجە له‌شاری سلێمانی، شەڕ لە نێوان هێزی ئاڵتوونی و ئاسایش دروستبووە و به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه چه‌ند كه‌سێك له‌نێوان هه‌ردوولا برینداربوون و كارمه‌ندێكی ئاسایش گیانی له‌ده‌ستدا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: شه‌ڕی نێوان هه‌ردوولا له‌و كاته‌وه دروست بووه كه چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی هێزی ئاڵتونی له‌كه‌ركوكه‌وه ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ سلێمانی بۆ ده‌وام كردن ، له‌لای بازیانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی ناحیه‌ی بازیان به‌ئۆتۆمبێل به‌سه‌ر یه‌كتردا ده‌یشكێننه‌وه، دواتر ئه‌و به‌رپرسه‌ی ناحیه ده‌چێته بازگه‌ی تاسلووجه رایگه‌یاندووه: كه‌ئه‌و ئۆتۆمبێله راگرن و گومان لێكراوه ، له‌و كاته‌دا هێزه ئاڵتوونییهكه لە بازگەکە ویستوویەتی تێپەڕێت و دەنگە دەنگ دروستووبووەو پەرەی سەندووەو بووە بەشەڕ لەگەڵ ئاسایشی بازگەکە، به‌هۆیه‌وه دوانزده كه‌س له‌نێوان هه‌ردوولا برینداربوون و كهبرینی هه‌ندێكیان سه‌خته.
هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا كارمه‌ندێكی ئاسایش به‌هۆی سه‌ختی برینهكهیهوهگیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: كه‌له‌ئێستادا رووبه‌رووبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو هێزه‌كه به‌كۆتا هاتووه.
بازگەی تاسلوجە گەورەترین بازگەی سلێمانییە دەکەوێتە 15 کیلۆمەتر باشووری رۆژئاوای سلێمانیەوەو لەسەر ڕێگای کەرکوکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.