Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:36

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای (هەولێر – کۆیە) چوار کەس بوونە قوربانی

کوردستان TV
#7
100%

رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کرۆلای تاکسی و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون، كه‌سێكیش گیانی له‌ ده‌ستدا.

فازڵ حاجی وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند: کاتژمێر 12ی نیوەرۆی ئەمرۆ لەسەر رێگای هەولێر کۆیە لەهەورازە نەوت بارهەڵگرێکی گەورە هەوڵی تێپەراندنی دا لەبارهەڵگرێکی تر کە لەپێشیەوە دەرۆیشت و هەردووکیان بەرەو کۆیە دەچوون  بەبێ ئەوەی خوێندنەوە بۆسایدی هاتن بکات بۆ ناوشاری هەولێر لەو کاتەش تاکسیەک و فۆردێکی تایبەت کە لەدوای یەکبوون بەرەو ناو هەولێر دەهاتن، بەهۆی بارهەڵگرەکەوە رێگایان لێ داخرا وەتاکسیەکە راستەوخۆ خۆی کێشا بەبارهەڵگرەکە، بەڵام شوفێری فۆردەکە توانی تارادەیەک رابکات و بەسوکی تووشی پێکدادان بویەوە.

وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر  ده‌شڵێت: بەداخەوە لەئەنجامی ئەم کارەساتەش کەسێک کە شوفێری تاکسیەکە بوو گیانی لەدەستدا 3 کەسیش کەسەرنشین بوون زامدار بوون وەزیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.