Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:59

قەرزی کرێی خوێندنی کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی خەرج دەکرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: پاڵپشت بە یاسای ژمارە(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئەمرۆ  2021/2/9  جەناب نوری وەزیری دارایی وئابووری، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی بڕی 19 ملیار و 686 ملیۆن دینار و 472 هەزار دینار بۆ مەبەستی دانەوەی قەرزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی،  بە شێوەی نەقدی. 
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: ئەو خەرجكردنە ساڵەكانی (2016-2017)(2017-2018) (2018-2019) دەگرێتەوە ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ گوژمەی خەرجكراو لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی سەربە وەزارەتی شەهید و ئەنفالكراوان دەبێت، بە مەرجێك كارنەكاتە سەر موچەی فەرمانبەران.

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.