Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:35

بوودجه‌ی عێراق به‌ ئاماده‌بووانی نوێنه‌رانی کورد په‌سند ده‌کرێت ؟

کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: له‌ چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كورد، بوودجه‌ تێده‌په‌ڕێندرێت .

حسێن یه‌ساری،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی سه‌نه‌دی نیشتمانی رایگه‌یاند: گرنگی په‌سندكردنی بوودجه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ به‌ ته‌وافوقی سیاسی ته‌واو له‌نێوان هه‌موو هێزو كوتله‌ سیاسییه‌كاندا بێت.

حسێن یه‌ساری له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی نیشتمانی عێراق بۆ هه‌واڵیی گوتی: له‌چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا لیژنه‌ی دارایی كۆتایی به‌ گفتوگۆكانی له‌سه‌ر بوودجه‌ ده‌هێنێ و وێنه‌یه‌ك له‌ هه‌مواركردنه‌كان راده‌ستی حكومه‌ت ده‌كات.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: له‌ چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كورد، بوودجه‌ تێده‌په‌ڕێندرێت.

 شایانی باسه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر زافر ئه‌لعانی،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ده‌نگدان له‌سه‌ر بوودجه‌ به‌ڕێككه‌وتن ده‌بێت و پابه‌ندین به‌وه‌ی كه‌ ده‌بێ نوێنه‌رانی كورد له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده‌ییان هه‌بێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.