هاوپه‌یمانی فه‌تح مه‌رجێكی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بوودجه‌ی ئه‌مساڵ داناوه‌و داوا ده‌كات نرخی 100 دۆلار بكرێته 119 هه‌زار دینار، لیژنه‌ی دارایش ده‌ڵێت: نرخی دۆلار به‌گوێره‌ی سیاسیه‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق جێگیركراوهو ده‌ستكاری ناكرێت .
هاوپه‌یمانی فه‌تح به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك ده‌ڵێت: ده‌نگ له‌سه‌ر بوودجه ناده‌ین ئه‌گه‌ر له بوودجه‌ی گشتی نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی نه‌كرێته هه‌زارو 119 دینار.
هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی فه‌تح داوا ده‌كات رێوشوێنێكی نوێ بۆ پله‌ی وه‌زیفی پێویست و جێگیركردنی ئه‌وانه‌ی بهگرێبهسهت له كۆمسیۆن كارده‌كه‌ن، بگیرێته‌به‌ر و شایسته داراییه‌كانی وانه‌بێژان له بوودجه‌ی 2021 خه‌رج بكرێت.
پێشتر چه‌ند جارێك ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایانگه‌یاندووه ، كه نرخی دۆلار به‌گوێره‌ی سیاسیه‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق جێگیركراوهو ده‌ستكاری ناكرێت و داوكارییه‌كانی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار بۆ گۆڕینی نرخی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراق ته‌نها داواكارییه‌كه‌و هیچی تر نییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هیشام سوهێل، له‌فراكسیۆنی عێراقیون گوتی: لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گفتوگۆكانی به‌رده‌وامه‌و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بوودجه ده‌درێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.