Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:00

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە داهێنه‌ر دکتۆر ئازاد نەجار دەکات

ئەو كارە زانستییەی بە مایەی هاندان و شانازی وەسف كرد بۆ هەموو پزیشكانی كوردستان و گەلی كوردستان.
کوردستان TV
100%


ڕۆژی دووشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر ئازاد نەجار كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە دكتۆر ئازاد نەجار كرد بۆ  داهێنانە پزیشكییەكەی كە دروستكردنی دڵێكی دەستكردە بۆ مرۆڤ. سەرۆك بارزانی سوپاسی ئەو داهێنانە پزیشكییەی كرد و ئەو كارە زانستییەی بە مایەی هاندان و شانازی وەسف كرد بۆ هەموو پزیشكانی كوردستان و گەلی كوردستان. هەروەها وێڕای دەربڕینی هەموو جۆرە پشتیوانییەك هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ دكتۆر ئازاد نەجار خواست.

1


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.