دوای ئه‌وه‌ی له کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، كه‌به‌به‌شداری 23 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌رێوه‌چوو ، ئومێد خۆشناو به‌ربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەنگی 18 ئەندامی ئەنجوومەن بە 42 یه‌مین پارێزگاری نوێی هەولێر هەڵبژێردرا.
دواتر ئومێد خۆشناو، پارێزگاری نوێی هه‌ولێر له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌فراكسیۆنه‌كان گوتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: دەمانەوێت بە پشتیوانی ئێوە ناونیشانی پۆستی پارێزگار بکەینە خزمەتکار.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: دڵنایی دەدەین کە لە سنووری پارێزگای ھەولێر پەیوەندییەکانمان باشتر دەکەین و لە ئایندەدا پلانەکانمان دەخەینەڕوو، سوپاسی ھەر سەرنج و رەخنە و گلەییەک دەکەین و ئێوەش رۆژانە پەیوەندی راستەوخۆتان لەگەڵ ھاووڵاتییان ھەیە و ئەرکی من خزمەتی خەڵکی پارێزگای ھەولێرە و پێویسم بە ھەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا ھەیە و ئێوە چاودێری کارەکانی ئێمەن.
پارێزگاری نوێی ھەولێر راشیگه‌یاند: دڵنیایی بە خەڵکی پارێزگای ھەولێر دەدەین کە یەک ئامانجمان ھەیە کە تایتڵ و ناونیشانی پارێزگار بگۆڕین بۆ خزمەتکار، ئەوەیشی کە ئەمڕۆ گوزەرا لە ھۆڵی ئەنجوومەنی پارێزگا بەربنەمای دیموکراسییەتە و ئێمەش کاندیدی پارتی و ھەڵبژێردراوی سەرۆک بارزانی-ین و دوای سوێندخواردن خزمەتکاری ھەموولایەک دەبین بەبێ لایەنی حزبی و فەرمانبەرێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبین و لەلایەن سەرۆکوەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی پشڕاستکراومەتەوە و کارنامەکەی جوانەمەرگ فرسەت سۆفی لەبەردەستمدایە و درێژەپێدەری کارەکانی ئەو دەبم و بەرنامەیەکی پڕ خزمەتگوزاری و تۆکمە یەکێک لە ئامانجەکانمانە.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بە ناوی پارێزگارەکانی پێشووتر کرد و گوتی: ئەمڕۆ مێژوویەکی پڕ شانازاییە کە وەک حەفتەم پارێزگار لە دوای راپەڕینەوە دەستبەکاردەبم کە پێشووتر ھەریەک لە بەڕێزان عەبدولموھەیمەن بارزانی، خورشید شێرە، فرانسۆ ھەریری، ئەکرەم مەنتک، نەوزاد ھادی و برای ھەمیشە لەیادم فرسەت سۆفی وەک پارێزگاری ھەولێر خزمەتی ئەو شارەیان کردووە، راستە ھەولێر شانازی ئێمەی ھەولێرییەکانە، بەڵام لە پاڵ ئەمەشدا پایتەختی پێکەوەژیان و ئەمن و ئەمانتە و خزمەتی زیاتری ھەولێرییەکان دەکەین و ئامانجمان وایە دەرگای پارێزگا و ھەموو یەکە کارگڕییەکان بەڕووی ھاووڵاتییاندا بکرێتەوە لە چوارچێوەی یاسادا، ئێمە ھیچ دیوارێک لەنێوان خۆمان و شار و قەزا و ناحیەکاندا ناھێڵین، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە رێگا بە سەرپێچیکاران بدەین.
هەروەها گوتی: بەرنامەمان ھەیەکە لە خزمەت پێکھاتەکان بین و ھەولێر بەو پێکەوەژیانەوە جوانە و بەڵێنییان پێ دەدەین کە رەچاوی پێکەوەژیان بکەین، ھاوکات بەشێکی دیکە لە بەرنامەکەمان پەرەپێدانە بە سێکتەری گەشتیاری و لەگەڵ ئەوەشدا شوێنێکمان ھەیە پێی دەڵێن بازگە کە دەرگای شارەکەن، وێڕای ئەوەی کە خەڵک روو لە ھەولێر دەکەن داوا لە برایانمان لە ھێزە ئەمنییەکان دەکەم کە ئەوان دەرگای ھاتنە ژوورەوەی ھەولێرن و بە روویەکی گەشەوە پێشوازی لە میوانان بکەن، وەکو ھەمیشە با ھەولێر ھەر میواندۆست بێت.
پارێزگاری نوێی ھەولێر راشگەیاند کە پشتوانی کاسبکاران دەبن و بالانسی شار و شارۆچکەکان و گەڕەکە جیاوازەکان دەپارێزین.
پارێزگاری نوێی ھەولێر، ئومێد خۆشناو بە قسەیەکی شاعیر و نووسەری لوبنانی، جوبران خەلیل جوبران کۆتایی بە گوتارەکەی ھێنا و گوتی: ''جوبران دەڵێت یەک ھەڵەم ئەوەبوو کە لەنێوان کاری ئاسان و کاری قورس‌دا، کاری ئاسانم ھەڵبژارد، خۆزگە کاری قورسم ھەڵبژاردایە.
سیڤی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ڵبژێردراوی هه‌ولێر:
ئومێد عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن خۆشناو له 1/6/ 1977له دایك بووه
له‌گه‌ڕه‌كی سه‌فین-ی شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه
دبلۆم و به‌كالۆریۆسی له راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانیدا هه‌یه
ماسته‌ری له‌یاسای گشتی به‌ده‌ست هێناوه
كادیری پارتییه‌و بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ كاری رۆژنامه‌وانی كردووه
كاره‌كانی پێشووی..
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی بووه له خولی چواره‌م پێنجه‌م و په‌رله‌مانی كوردستان
ئه‌ندام له لیژنه‌ی ده‌ستپاكی
ئه‌ندام له كاروباری په‌رله‌مان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
سكرتێری یه‌كێتی لاوانی كوردستان
ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان
ئه‌ندامی شاندی دانووستكاری پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت
ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌ر سێ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوارپارچه
ئه‌ندامی دوو كۆنگره‌ی لاوانی جیهانی
خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاری پێشكه‌وتن و رۆژنامه‌ی پرس
رۆژی 3ی شوبات، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ھه‌ولێر ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی پارێزگاری ھه‌ولێر كرده‌وه
ھه‌مان رۆژ ئومێد خۆشناو ، كاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری ھه‌ولێر راگه‌یاند
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 8-2- 2021ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری ھه‌ولێر ئومێد خۆشناو-ی به پارێزگاری نوێی هه‌ولێر هه‌ڵبژارد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.