لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، كه‌به‌به‌شداری 23 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌رێوه‌چوو ، ئومێد خۆشناو به‌ربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەنگی 18 ئەندامی ئەنجوومەن بە 42 یه‌مین پارێزگاری نوێی هەولێر هەڵبژێردرا.
سیڤی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ڵبژێردراوی هه‌ولێر:
ئومێد عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن خۆشناو له 1/6/ 1977له دایك بووه
له‌گه‌ڕه‌كی سه‌فین-ی شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه
دبلۆم و به‌كالۆریۆسی له راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانیدا هه‌یه
ماسته‌ری له‌یاسای گشتی به‌ده‌ست هێناوه
كادیری پارتییه‌و بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ كاری رۆژنامه‌وانی كردووه
كاره‌كانی پێشووی..
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی بووه له خولی چواره‌م پێنجه‌م و په‌رله‌مانی كوردستان
ئه‌ندام له لیژنه‌ی ده‌ستپاكی
ئه‌ندام له كاروباری په‌رله‌مان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
سكرتێری یه‌كێتی لاوانی كوردستان
ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان
ئه‌ندامی شاندی دانووستكاری پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت
ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌ر سێ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوارپارچه
ئه‌ندامی دوو كۆنگره‌ی لاوانی جیهانی
خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاری پێشكه‌وتن و رۆژنامه‌ی پرس
رۆژی 3ی شوبات، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ھه‌ولێر ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی پارێزگاری ھه‌ولێر كرده‌وه
ھه‌مان رۆژ ئومێد خۆشناو ، كاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری ھه‌ولێر راگه‌یاند
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 8-2- 2021ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری ھه‌ولێر ئومێد خۆشناو-ی به پارێزگاری نوێی هه‌ولێر هه‌ڵبژارد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.