ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رایدەگەیەنێت: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8 ى 2 ى 2021 ، دووشەممە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەن بۆ ھەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ بەڕێوەدەچێت.
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كارنامەی كۆبوونەوەی ئه‌مرۆی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: ئه‌مرۆ دووشەممە 8-2-2021 كاتژمێر 10:30ـی پێشنیوەڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگا بەرێوە دەچێت و تێیدا پرۆسەی دەنگدان لەسەر بەربژێری پارێزگار و هەڵبژاردنی پارێزگار ئەنجام دەدرێت.
كەنعان خەیلانی، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رایگه‌یاند: ئەمرۆ كاتژمێر 10:30ی بەیانی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە مەبەستی دەنگدان بە پارێزگاری نوێ كۆدەبێتەوە.
راشیدهگهێنێت: ئومێد خۆشناو كاندیدی ئێمەیە بۆ پۆستی پارێزگاری ھەولێر دەنگی پێویستیشمان بۆی كۆكردوەتەوە.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: پارێزگاری نوێ لە كۆی 30 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا پێویستی بە 50+1ی ئەندامانی ئەنجومەن ھەیە، بۆ ئەوەی ببێتە پارێزگاری ھەولێر و متمانەی پێبدرێت.
سیڤی ئومێد خۆشناو كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر:
ئومێد عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن خۆشناو له 1/6/ 1977له دایك بووه
له‌گه‌ڕه‌كی سه‌فین-ی شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه
دبلۆم و به‌كالۆریۆسی له راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانیدا هه‌یه
ماسته‌ری له‌یاسای گشتی به‌ده‌ست هێناوه
كادیری پارتییه‌و بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ كاری رۆژنامه‌وانی كردووه
كاره‌كانی پێشووی..
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی بووه له خولی چواره‌م پێنجه‌م و په‌رله‌مانی كوردستان
ئه‌ندام له لیژنه‌ی ده‌ستپاكی
ئه‌ندام له كاروباری په‌رله‌مان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
سكرتێری یه‌كێتی لاوانی كوردستان
ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان
ئه‌ندامی شاندی دانووستكاری پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت
ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌ر سێ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوارپارچه
ئه‌ندامی دوو كۆنگره‌ی لاوانی جیهانی
خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاری پێشكه‌وتن و رۆژنامه‌ی پرس
رۆژی 3ی شوبات، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ھه‌ولێر ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی پارێزگاری ھه‌ولێر كرده‌وه
ھه‌مان رۆژ ئومێد خۆشناو ، كاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری ھه‌ولێر راگه‌یاند
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.