Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:32

وه‌زیری شاره‌وانی: رێکخستنەوەی داهاتەکان بارگرانی بۆ هاووڵاتییان دروست ناکات بەڵکو لەپێناو خزمەتکردنیانه‌

کوردستان TV
#7
100%

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم له‌میانه‌ی كۆنفڕانسی رێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌كان رایگه‌یاند: چه‌ند داهات زیاتر بێت، هـاووڵاتیان ده‌توانن داوای پـڕۆژه‌ی زیاتر بكه‌ن.
 
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار یەكەمین كۆنفرانسی خۆی بەناوی كۆنفرانسی رێكخستنەوەی داهاتەكان، ساز كرد و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێ ئەو كـۆنـفرانـسە لـە چـوارچـێوەی چـاكـسازیـیەكـانـی حـكوومـەت و بـایـەخـدانـێتی بـە پـرسـی رێكخسـتنەوەی سـەرجـەم سـێکتەرەکـان، بـە تـایـبەتـیش رێكخستنەوەی داهـاتـەكـان لـەپـێناو بـەرژەوەنـدی گشـتیی و دووبـارە بـەگـەڕخسـتنەوەیان لـە پـرۆژە خـزمـەتـگوزاریـیەکـان بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان، دەشڵێ، ئەو كۆنفرانسە باری سەرشانی هاووڵاتییان گران ناكات، بەڵكوو سوودی بۆ هاووڵاتییان دەبێت و ئاستی پرۆژەكان بەرز دەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی شوباتی 2021 لە شاری هەولێر  بە سەرپەرشتی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە بەشداری بریكاری وەزیر و راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری خانووبەرەی هەرێم و سەرۆكی شارەوانیی پارێزگەكان و سەرۆكی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمان و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و ژمارەیەكی دیكەی بەرپرسی حكوومەت كۆنفرانسی رێكخستنەوەی داهاتەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەچوو و تێیدا لە رێگەی چەند لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە داهاتی سێكتەرەكانی شارەوانی، خۆڵ و خاشاك، ئاو و ئاوەڕۆ، گەشتوگوزار و شوێنەوار و چەند تەوەرێكی دیكەش گفتوگۆیان لەبارەوە كرا بۆ رێكخستنەوەی داهاتەكان و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكانی ئەو سێتكەرانە بۆ خزمەتی هاووڵاتییان.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە دەستپێكی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكەدا وتارێكی پێشكەشكرد و لە پێناسەی كۆنفرانسەكەدا رایگەیاند ئــەم كــۆنــفرانــسە پێشــتر لــە كــۆبــوونــەوەی ئــەنــجوومــەنــی راوێــژكــاری وەزارەتــی شــارەوانــی و گــەشــتوگــوزار بـڕیـار لـەسـەر سـازكـردنـی دراوە و لـە مـاوەی دوو هـەفـتەی رابـردووشـدا سـەرجـەم تـەوەرەكـانـی كـۆنـفرانـسەكـە لـــەگـــەڵ دامـــودەزگـــەكـــانـــی ســـەر بـــە وەزارەت گـــفتوگـــۆیـــان لـــەبـــارەوە كـــراوە.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دووپاتیشی كردەوە كە  رێكخستنەوەی داهاتەكان بارگرانی بۆ هاووڵاتییان دروست ناكات، بەڵكوو لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتییانە و دووبارە لە پرۆژەكاندا بەگەڕ دەخرێنەوە.

وەزیری شارەوانی گوتیشی: مەبەستیشمانە كە بـاس لـە داهـات دەکـەیـن، بـزاندرێـت  ڕێـژەیـەک لـەو داهـاتـە بـۆ خـودی ئـەو شـوێـنانـەیـە و بـۆ خـودی ئـەو شـارانـەیـە بـۆ خـودی ئـەو شـارۆچـکانـەیـە کـە داهـاتـەکـەی لـێ کـۆدەکـرێـتەوە، کـۆکـردنـەوەی داهـاتیش لـەو شـارە خـەرج دەکـرێـتەوە، واتـە چـەنـدی ڕێـژەی داهـات زیـاتـر بـێت، هـاوڵاتـیان دەتـوانـن داوای پـڕۆژەی زیـاتـر و زیـاتـر بـکەن و فـەرمـانـگەکـانـی شـارەوانـی و ئـاو و گـەشـتوگـوزار و شـوێـنەواریـش لـە خـزمـەتـیان دا دەبن.

لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا ئاماژەی بە كەمبوونەوەی داهاتەكانی وەزارەت كرد لەكاتی سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنادا، بەڵام خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتی شارەوانی بۆ هاووڵاتییان نەوەستان و زیاتریش بوون، لەمبارەیەوە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند: ســـاڵـــی ٢٠٢٠ بـــەهـــۆی پـەتــای كـــۆرۆنـــاوە بـــارودۆخـــێکی زۆر سـەخــت ڕووی لـە هـــەمـــوو جـــیهان کـــرد و زەبــری کاریگەریـشی لـە بـواری ئــابــووری و دارایــی هــەمــوو ســێکتەرەکــان دا و داهـاتـەكـانـی حـكوومـەتـی هـەرێـمیشی لە هـەنـدێ بـواردا تـا نـزمـتریـن ڕادە دابـەزاند، لـە بـەراوردکـردنی کۆی داهـاتـی سـاڵـی ٢٠١٩ لـەگـەڵ سـاڵـی ٢٠٢٠دا دەبـینین داهـاتـەکـانـی وەزارەتـی شـارەوانــی بـە ڕێـژەی ٧٥% دابـەزی، بـەڵام سـەربـاری ئـەوەش حکوومەت بڕی یـەکـجار زۆر لــە کــۆکــردنــەوە و چــارەســەری خــاشــاک و دابــینکردنــی ئــاوی پــاکــی خــواردنــەوە و خــزمــەتــەکــانــی شــارەوانـی وخـزمـەتـی سـەوزایـی خـەرج کـردووە، کـە جـیاوازیـیەکـی ئـەوتـۆی لـەگـەڵ کـاتـەکـانـی پـێش پـەتـاکـە نـەبـووە كە بێگومان ئەوەش لە سێکتەری تر بڕدراوە و بۆ خزمەتی هاوڵاتییان بەکار هێنراوەتەوە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.