Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:46

بە‌جێبەجێکردنی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌کان گەشتەکانی عومرە دەستپێدەکاتەوە

کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەسپێكردنەوەی گەشتەكانی عومره‌ رادەگەیەنێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند: بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەبێت گەشتیاران لەکاتی رۆیشتن وهاتنەوەیان پشکنینی کۆرۆنایان بۆ بکرێت.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت دەبێت گەشتیاران هەموو رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێبکەن و وەک بەستنی ماسک و دوورکەوتنەوە.

هه‌ربه‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌، به‌پێی رێنمایی نوێ گه‌شته‌كانی عومره‌ دوای وه‌ستانی بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌ھۆی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

awqaf1 awqaf 2

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.