زافر ئه‌لعانی،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: تا ئێستا كاتێكی دیاریكراو بۆ په‌سندكردنی بوودجه‌ی ئه‌مساڵ نییه.
زافر ئه‌لعانی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی نیشتمانی عێراق بۆ هه‌واڵیی گوتی: لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زۆری بڕگه‌كانی نێو بوودجه‌ی ته‌واو كردووه‌و پێشبینی ده‌كرێت به‌ر له‌كۆتایی هاتنی ئه‌م هه‌فته‌یه په‌سند بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌نگدانه‌كه به‌ڕێككه‌وتن ده‌بێت و پابه‌ندین به‌وه‌ی كه ده‌بێ نوێنه‌رانی كورد له دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده‌ییان هه‌بێت.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌مزووانه په‌رله‌مانی عێراق بڕگه‌كانی نێو بوودجه ته‌واو بكات.
شایانی باسه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌ركۆه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان،له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سه‌باح كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاند : ھه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ‌دا رێكبكه‌وێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی رێككه‌وتنه‌كه دادپه‌روه‌رانه و قابیلی جێبه‌جێكردن بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.