Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:08

دوو هاووڵاتی خانووێک بۆ پێشمه‌رگه‌یه‌ک ده‌که‌نه‌ دیاری

کوردستان TV
100%

له‌ ناحیه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به‌ ده‌ڤه‌ری سۆران، پێشمه‌رگه‌یه‌كی كه‌مئه‌ندام ده‌بێته‌ خاوه‌نی خانووی خۆی، كه‌دوای ئه‌وه‌ی  له‌ چالاكییه‌كی لقی سۆرانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، له‌ لایه‌ن دوو هاووڵاتییه‌وه‌ به‌ڵێنی دروستكردنی پێده‌درێت.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چالاكییه‌كی ڕێزلێنان له‌پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانانی شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆرستانی داعش، پێشمه‌رگه‌یه‌كی كه‌مئه‌ندام رایده‌گه‌ینێت  كه‌خانووه‌كه‌ی كرێیه‌ و باری دارايی-شی باش نییه‌، له‌و كاته‌دا دوو هاووڵاتی به‌ هاوكاری  لقی سۆرانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، بڕیار ده‌ده‌ن خانووێك بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ دروست بكه‌ن.

دوای دووساڵ كاركردن تێدا ، دوێنێ كلیلی خانووه‌كه‌ راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كرا، كه‌پێشمه‌رگه‌یه‌كی كه‌م ئه‌ندام و كرێچی بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.