لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاماده‌بوونی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر ره‌شنووسی یاسایی بوودجه‌ی گشتیی 2021ی تاوتوێ كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لیژنه‌ی دارایی به ئاماده‌بوونی مسته‌فا كازمی و وه‌زیرانی دارایی، پلاندانان، نه‌وت، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه‌كان و ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ره‌شنووسی یاسایی بوودجه‌ی گشتیی 2021، تاتوێكراوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
دوێنێ شه‌ممه لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی 2021، به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د حه‌لبوسی كۆبوویه‌وه.
رۆژی ھه‌ینی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی به 15 برگه‌ی نێو پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی گشتیی 2021 دابوو له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه (سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران) به‌ڕێژه‌ی 20 له‌سه‌دا و ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و خانه‌نشینان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.