ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 7 ى 2 ى 2021، لە شارۆچکەی شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندندا مامۆستایەک لە کاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستاندا کارەبا دەیگرێت وبه‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ئیبراهیم سەباح، مامۆستای وانه‌ی وه‌رزش بووه له‌قوتابخانه‌ی بنه‌ره‌تی سۆركێ ، خێزانداره و خاوه‌نی 2 منداله و ته‌مه‌نی 28 ساڵه.
یه‌كێك له‌مامۆستاكانی قوتابخانه‌كه له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه رایدهگهێنێت: ئه‌و ستوونه‌ی كه‌ئاڵای كوردستانی پێوه‌بووه كاره‌بای له‌سه‌ر بووه و بۆیه‌ش مامۆستا ئیبراهیم له‌كاتی هه‌ڵكردنی ئاڵاكه‌دا كاره‌با گرتوویه‌تی و تاوه‌كو گه‌یندراوه‌ته نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
دوای چەندین مانگ لەراگرتنی بەهۆی مەترسییەکانی زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، ئەمڕۆ یەکشەممە 7 ى 2 ى 2021، بەبەشداری ملیۆنێک و 700 هەزار قوتابی و زیاتر له 170 هەزار مامۆستا و كارمه‌ندانی دیكه پرۆسەی خوێندن بەگرتنەبەری رێکار و رێنمایی تەندروستی لەقوتابخانه‌كانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ى رابردووش، لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ تاوتوێی كردنەوەی قوتابخانە كۆبووه‌وه و بریاردرا رۆژی 2021/2/7 ده‌رگای قوتابخانه بكرێنه‌وه.
مامۆستایەک لە کاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستاندا گیانی له‌ده‌ستدا
لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندندا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.