Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 18:55

سەرۆ قادر : هێزێک هەیە تەعبیر لە ئیرادەی گشتی دەکات ئەویش پارتی دیموکراتی کوردستانە

کوردستان TV
100%

سـەرۆ قـادر نووسەر و رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بەوەی كە هەرێمی كوردستان لە ژێر چ هەڕەشەیەكدایە و پێویستە چۆن كورد مامەڵە لە گەڵ پێشهاتەكان بكات رایگەیاند

عێراق وەكو دەوڵەت هیچ شارەزاییەكی نیە لە پەیرەو كردنی دیموكراسی و پابەند بە دەستوور كە ئەمەش پێویستی بە پەروەردەكردنی دانیشتوان و نوخبەی سیاسی دەوڵەتەكە هەیە . زۆر جار هەیە حكومەت ناهێڵێت دەستوور جێبەجێ بكرێت ، عێڕاق دوای 2003 لە ناو كیشەی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی زۆر قوڵدایە .

روونیشیكردەوە كە 18 ساڵ دوای حوكمرانی ئەو حزبە لایەنانەی كە هەن لە گۆرەپانی سیاسی عێراق ، دەبینین میلیشیای توندرەو و تایفین و لە لایەن وڵاتانی ئیقلیمی وەك ئێران و توركیا پشتیوانیان لێ دەكرێت ئاماژەشیدا كە رێگە نەدرا عێراق 3 ئیدارەی هەبێت لە چوارچێوەی دەوڵەتێكی كۆنفیدراڵی ، عێراق بەرەو توندرەوی دووبارە هەنگاو دەنێتەوە .

ئامارێكی تەواومان لا نیە لە كوژراوانی سوننەو شیعە ، بەڵام كەمتر نیە لەو جینۆسایدەی كە سەدام حوسێن ئەنجامیدا . ئێران و توركیا لە هەوڵدان و هەنگاودەنێن بۆ گەڕاندنەوەی ئیمبراتۆریەكانیان .

سەرۆ قادر رایگەیاند كە هەرێمی كوردستان لە سالی 1992 دروست بوو دوای راپەرینی ساڵی 1991 ، ئەم هەرێمە بە هەلبژاردنی پەرلەمان و حكومەت پەرەی بەخۆیدا و فیدرالیزمی كردە بنەما لە عێراقی نوێدا . عێراق ناتوانێت هەرێمی كوردستان هەڵبوەشێننەوە ، پێویستیشە كورد یارییەكی دبلۆماسی باش بێت ، بەڵام تا ئێستا هەڵەی زۆرمان هەبووە لەو یارییە .

روونیشیكردەوە كە شێوەی بەرێوەبەردن لە كوردستان گرفتی تیایە وەك ، بەرژەوەندی حزبی و روانگەی ئایدیۆلۆژی . ئاماژەی بەوەشدا كە پێویستە ئێمە بگەینە ئەو ئاگاییەی كە ململانێكان بۆ بەدەستهێنانی ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەرایەتی پەرلەمان بێت و ئەوە ئاساییە ، نەك ململانێ بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی كوردستان بێت .

گرفتی سەرەكی هەرێمی كوردستان ململانێی حزبییە و دەبێت سەركردەكان وەسیقەیەكی نیشتیمانی بنووسنەوە . هەرێمی كوردستان لە لایەن هاوپەیمانانەوە تا ئێستا پارێزراوە ، بەڵام ئەگەر هاوپەیمانەكانمان بكشێنەوە ، ئەوا ناتوانیین ئەو بێسەروبەرییە بپارێزین كە بوونی هەیە .

هێزێك هەیە تەعبیر لە ئیرادەی گشتی دەكات ئەویش پارتی دیموكراتی كوردستانە ، بەرپرسە لە پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عەبدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.