Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:52

کۆشکی سپی: له‌ ئێستادا تۆپه‌که‌ له‌ گۆڕه‌پانی ئێراندایه‌ تاکوو به‌ڵینه‌کانی جێبه‌جێ بکات

کوردستان TV
#11
100%

گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا تۆپه‌كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی ئێراندایه‌ تاكوو به‌ڵینه‌كانی جێبه‌جێ بكات، بگه‌ڕیته‌وه‌ ناو به‌ڵینه‌كانی ناو رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.

جین ساكی گوته‌بێژی كۆشكی سپی له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران بگه‌ڕیته‌وه‌ ناو به‌ڵینه‌كانی ناو رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كه‌ واژۆی كردووه‌ ، ئه‌وا زه‌مینه‌ بۆ رێككه‌وتنێكی دوورمه‌وداتر و به‌هێزتر خۆش ده‌بێـت.

هاوكات له‌ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئاخۆ كابینه‌كه‌ی جۆ بایدن بۆ دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران، ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی دیاری كردووه‌،‌ گوتی: ئه‌مه‌ په‌یوندی به‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئێران به‌ ته‌واوی بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی خۆی كه‌ له ‌ناو رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا واژۆی كردووه‌، ئه‌وا ئه‌مریكاش هه‌ڵوێستێكی هاوشێوه‌ی ده‌بێت و بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنێكی دورمه‌وداتر و به‌هێزتر به‌كاری دێنێت كه‌ ده‌بێـته‌ وه‌ڵامێك بۆ نیگه‌رانییه‌كانی دیكه‌ش .

هاوكات جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌وه‌، بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌ر هه‌نگاوێك پڕس و راوێژ به‌ وڵاتانی هاوپه‌یمان و ئه‌ندام له‌ رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی هه‌روه‌ها كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌شی ده‌كات.

له‌ كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌ دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی كۆمیته‌ی سه‌ره‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمیمانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌ كۆشكی سپی به‌سترابوو كرد و رایگه‌یاند، ئه‌م دانیشتنه‌ ته‌نها كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌بوو بۆ بڕیاردان له‌باره‌ی پرسی ئێران ، به‌ڵكوو له‌ دانیشتنێكه‌دا، سه‌رجه‌م پر‌سه‌كانی تایبه‌ت به‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست تاوتوێ كران كه‌ پرسی ئێرانێش یه‌كێك له‌وان بوو.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.