Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:26

خشته‌و کاتی به‌رێوه‌چوونى یارییه‌کانی قۆناغی چاره‌گی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا

کوردستان TV
100%


به‌ ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م یاریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ، چوار یانه‌ گه‌یشتنه‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه.
 تیروپشكی ئه‌م قۆناغه‌ش به‌ ‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕاكێشرا، له‌ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌دا، یانه‌ی بارسێلۆنا كه‌وته‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی سیڤیلیه‌و یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی لیڤانتی ده‌بێته‌وه.
 یاریه‌كانی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین به‌ شێوازی چوون و هاتن له‌ ڕۆژانی ده‌و یازده‌ی ئه‌م مانگه‌و سێ و چواری مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یاری كۆتایش له‌ حه‌ڤده‌ی نیسان له‌ یاریگای لاكارتوخا له‌ شاری سیڤیلیه‌ سازده‌كرێت.
ته‌واوی یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ش له‌كاتژمێر یازده‌ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.