له ده‌ست پێكی گه‌ری بیست و دووه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش میوانداری یانه‌ی به‌له‌د وه‌لیدی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر .
یاریه‌كه له‌سه‌ر ستادیۆمی میندۆزۆ رۆزا به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام گێمی یه‌كه‌م هێچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا .
له گێمی دووه‌م خاوه‌ن مال هێرشه‌كانی چرتر كرده‌وه‌و له خوله‌كی شهستو شه‌ش یاریزانی ئیسپانی خۆسی لویس سامارتین ناسراو به ماتۆ گۆلی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی تۆمار كرد ، كه ئه‌م گۆله‌ش به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئالاڤێش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و سێ خالی یاریه‌كه‌ی پێ مسۆگه‌ر بكات .
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش دیپۆتیڤۆ ئالاڤێش بووه خاوه‌نی بیست‌و دوو خال و له پله‌ی پازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت . یانه‌ی به‌له‌د وه‌لیدیش بیست خالی هه‌یه‌و له پله‌ی حه‌ڤده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی مایه‌وه .
دیپۆرتیڤۆ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر به‌له‌د وه‌لید تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.