وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق رایگه‌یاند كه توركیا په‌رۆشی خۆی نیشانداوه سه‌باره‌ت به دهستهبهركرنی پشكی ئاوی عێراق له رووباری دیجله و ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات كه گفتوگۆكانی عێراق سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئاو له‌گه‌ڵ ئێران و سووریاش به‌رده‌وامه.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی رازی سامر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرایكردووه كه حكوومه‌تی عێراق گرنگی زۆری به دانوستانه‌كانی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئاو له‌گه‌ڵ توركیا، ئێران و سووریا داوه و گوتی:له ماوه‌كانی رابردوودا، پێشھاتی ئه‌رێنیی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئاو له نێوان عێراق و توركیا ھاتووه‌ته ئاواره‌وه.
عه‌لی رازی سامر گوتیشی: مه‌ھدی ره‌شید حه‌مدانی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران له دۆسیه‌ی ئاو ده‌ستنیشانكراوه و گوتی: ویسل ئه‌ر ئۆغڵۆ ، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌ركۆماری توركیا بۆ كاروباری ئاو، په‌رۆشی وڵاته‌كه‌ی نیشانداوه سه‌باره‌ت به دهستهبهركرنی پشكی ئاوی عێراق له رووباری دیجله.
راشیگه‌یاند كه به‌م زووانه شاندی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی ، مه‌ھدی ره‌شید حه‌مدانی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق بۆ واژووكردنی پرۆتۆكۆڵی ھاوكاریی له بواری ئاودا له‌گه‌ڵ توركیا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌كات.
پێشتر وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، رایگه‌یاندبوو ره‌شنووسی پرۆتۆكۆڵی ھاوكاریی له بواری ئاودا كه به‌م دواییانه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه په‌سه‌ندكراوه ، راده‌ستی توركیایان كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدابوو، ره‌شنووسی پرۆتۆكۆڵی ھاوكاریی له بواری ئاودا كه له‌گه‌ڵ توركیا گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن، به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی پێویست به ھه‌ماھه‌نگیی له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی له‌خۆده‌گرێت.
ئاوی ھه‌ردوو رووباری دیجله و فورات له رۆژھه‌ڵاتی توركیاوه ھه‌ڵده‌قوڵێت و به خاكی سووریادا تێپه‌ڕده‌بێت تاوه‌كو ده‌گاته عێراق و له ناوچه‌ی قوڕنه باشووری ئه‌و وڵاته پێكده‌گه‌ن و ده‌ڕژێنه كه‌نداوی عه‌ره‌ب.
ھه‌ردوو رووباری دیجله و فورات وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاوی عێراق ھه‌ژمار ده‌كرێن و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا رێژه‌ی ئاو تیایدا كه‌می كردووه ئه‌مه‌ش به‌ھۆی كه‌می دابارینی باران بووه.
عێراق بۆ به‌رھه‌مھێنانی وزه‌ی كاره‌با و كشتوكاڵ به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی سوود له ئاوی ئه‌و دوو رووباره وه‌رده‌گرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.