بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 7 ى 2 ى 2021 ، ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێته‌وه و پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئه‌مرۆ له‌ته‌واوی قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگای قوتابخانه‌كان به‌رووی قوتابیاندا ، هه‌ر ئه‌مرۆ به‌رێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كه كارگێرییه‌كان كۆده‌بنه‌وه بۆ دیاریکردنی ئەو ڕۆژانەی هەفتە کە پێویستە قوتابی سەردانی قوتابخانە بکات.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ى رابردوو لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ تاوتوێی كردنەوەی قوتابخانە كۆبووه‌وه و بریاردرا رۆژی 2021/2/7 ده‌رگای قوتابخانه بكرێنه‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا د. ئاڵان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: قوتابخانه‌كانی ناو شار له هه‌فته‌یه‌كدا سێ رۆژ ده‌وام ده‌كه‌ن.
وه‌زیری په‌روه‌رده گوتیشی: رۆژی 2021/2/6 مامۆستاكان ده‌گه‌رێنه‌وه ناوه‌نده‌كانی خوێندن رۆژی 2021/2/7 پرۆسەی خوێندن لەهەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
وه‌زیری په‌روه‌رده گوتیشی: پێویسته قوتابخانه حكوومی نا حكوومیه‌كان سیسته‌می نۆره په‌یره‌و بكه‌ن.
ئاڵان حه‌مه سه‌عید ئاماژه‌ی ئاشكراشیكرد، ئاماره‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان دڵخۆشكه‌رن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێت كه له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر بوونه‌ته‌وه.
وه‌زیری په‌روه‌رده گوتیشی: رۆژی 23ی شوبات هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەكان دەكرێنەوە، ئەگەر ئامارەکان وەکو ئێستا بن، درێژە بە خوێندن دەدرێت، بە پێچەوانەشەوە ئامارەکان بەرەو هەڵکشاندن بچێت و بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنای لێبکەوێتەوە، لیژنەی باڵا کۆدەبێتەوە و بڕیاری خۆی دەدات بە داخستنی تەواوتی یان بەشێکی ناوەندەکانی خوێندن.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژەی به‌وه‌شكرد، بەپێی هەڵسەنگاندی وەزارەتی تەندروستی، دۆخی کۆرۆنا لە ئێستادا و دوای کردنەوەی ده‌رگای قوتابخانەکان و دەوامی قۆناغی (12)ی ئامادەیی، دۆخەکە لەناوەندەکانی خوێندن لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئاستێکی کەمدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.