Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:56

تەندروستی گشتی.. (15) خاڵی رێنمایی بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن بڵاودەکاتەوە 

پۆلەکان لە کاتی جیاجیادا پشو وەرگرن بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و تێکەڵیی
کوردستان TV
100%

سبه‌ی 7-2-2021 ده‌وامی قوتابخانه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ ، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی پلانێکی (15) خاڵی بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن بڵاودەکاتەوە به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌:
کاری بنەرەتی پلانەکەی تۆڕەکەمان بریتیە لە پێکهێنانی تیمی تایبەت بە خۆپارێزی کۆرۆنا لە هەر قوتابخانەیەک ئەم تیمە پێویستە لەم به‌رێزانه‌  پێکبێت:
* بەڕێوەبەری قوتابخانه‌
* مامۆستای زیندەوەرزانی
* هەر مامۆستایەکی دیکە کە تایبەمەند بێ بە خۆپارێزی.
* کارمەندێکی تەندروستی تایبەتمەند بە تەندروستی قوتابخانەکان
*نوێنەری دایکان و باوکان
* نوێنەری قوتابییان
ئەم تیمە پێویستە ئەم کارانە بکات:
١. هەڵسەنگاندنی بینای قوتابخانەکە بۆ ئەوەی بزانرێ ئایە دەکرێ مەودای یەک مەتر لە نێوان قوتابیان  بپارێزێ لە ناو و دەرەوی پۆلەکاندا.
٢. هەڵسەنگاندنی هەبوونی کەرەستەی پاک و خاوێنی و دەست شوشتن و جێڵی تاقیم.
٣. هەڵسەنگاندنی ئەو قوتابیانەی کە نەخۆشی یا حاڵەتی تەندروستی تایبەتیان هەیە.
٤. هێنانەکایەی چەند هەنگاوێک بۆ خۆپارێزی بۆ نموونە:
* پۆلەکان لە کاتی جیاجیادا پشو وەرگرن بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و تێکەڵیی
* دانانی نیشانەی هاتنە ژورەوە و چونە دەرەوە بۆ ئەوەی بەرکەوتنی قوتابیان کەمبێتەوە.
*هێنانەکایەی دو دەوام و دو شفتی بەیانی و ئێواران و شەوان بۆ ئەوەی ژمارەیەکی کەمتر لە  قوتابیان و خوێندکاران لە یەک کاتدا لە قوتابخانەکاندا بن.
٥. پێداچونەوە بە سیاسەتی قوتابخانەکە بۆ پێدانی مۆڵەت بەو خقوتابیاانەی کە نەخۆشی درێژخایەن یا حاڵەتی تەندروستی ئەوتۆیان هەیە کە دەیانخاتە مەترسیەوە بۆ تووشبون بە کۆرۆنا.

٦. دانانی جێڵی تاقیمی دەست لە سەر دەرگای پۆلەکان بۆ ئەوەی خوێندکاران دەستیان تاقیمکەن پێش ئەوەی بچنە ژورەوە.

٧. بڕیاردان لەسەر بەستنی دەمامک و چاودێری پابەندبون بە بەستنیەوە لە لایەن خوێندکاران و مامۆستایانەوە. هەروەها چۆنیەتی بەستنی دەمامک و چۆنیەتی فرێدانیان دوای بەکارهێنانیان. پێویستە هەمو کەسێک دەمامک ببەستێت ئەگەر نەکرا یەک مەتر مەودا لە نێوان کەسەکان بهێڵرێتەوە.

٨. گەرەنتیکردنی هەبونی گۆڕانکاری لە هەوای پۆلەکان و قوتابخانە بە گشتی بەشێویەکی سروشتی.

٩. بڕیاردان لەسەر پاککردنەوەی پۆلەکان و قوتابخانە بەشێوەیەکی بەردەوام و رۆژانە بەلای کەمەوە دوو جار. هەروەها گرنگیدان بە پاککردنەوەی ئەو شوێنانەی کە زۆرترین دەستی لێدەدرێ بۆ نمونە: دەرگای پۆلەکان، دەرگای پەنجەرە، ڕەحلەکان، مێز، سویچی کارەبا، کەرەستەی یاری، کتێب و دەفتەر...هتد.

١٠. ئەنجامدانی چاودێری رۆژانە بۆ دڵنیابون لە پابەندبون بە هەنگاوەکانی سەرەوە.

١١. ئامادەکردنی وانەی تایبەت بە تەندروستی و خۆپارێزی بۆ خوێندکاران.

١٢. دانانی سیستمی تایبەت بە هێنانی خوێندکاران و بردنەوەیان بۆ ئەوەی لە بەردەم دەرگای قوتابخانەکان قەرەباڵغی دروستنەکرێ لە لایەن کەسوکاری قوتابیانەوە.

١٣. ئاگادارکردنەوەی مامۆستایان و قوتابیان لەوەی کە پێویستە تیمەکە ئاگاداربکەنەوە ئەگەر هەر نیشانەیەکی کۆرۆنایان هەبو (کۆکەی بەردەوام، تا، گۆڕانکاری لە هەستی تام و بۆ).

١٤. هێنانەکانی سیاسەتی 'ئەگەر نەخۆشی لە ماڵەوە بمێنرەوە". پێویستە ڕێنماییەکانی قوتابخانەکە لە بارەی مۆڵەتەوە گۆڕانکاری بەسەردا بێ بۆ گەرەنتیکردنی ئەو بابەتە.

١٥. نوسین و بڵاوکردنەوەی رێنمایی تەندروستی لەرێگای پۆستەرەوە بۆ خوێندکاران و قوتابيان ومامۆستایان.

بە هیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ مامۆستا سەربەرز و  قوتابیان و خوێندکارە ئازیزەکانمان.
تۆری پاراستنی تەندروستی گشتی
٢٠٢١/٢/٥

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.