Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:42

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت به‌رزترین ئاستى له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوودا تۆمارکرد

نرخی نه‌وت به‌رزترین ئاستى تۆمارکرد
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان گەیشتە سەرووی 59 دۆلار، بەوه‌ش بەرزترین نرخی له‌ شوباتی ساڵی 2020 تۆمار كرد. 

بەگوێرەی پێگه‌ى "دیه‌لی فوكس" ئەمڕۆ هه‌ینى هەر بەرمیلێك لە نەوتی برێنت بە 59 دۆلار و 34 سەنت دەفرۆشرێ. 

به‌م شێوه‌یه‌ بەهاکەی بەڕێژەی دوو پۆینت پێنج بەرز بووەته‌وه‌، هاوكات بەهای نەوتی تێكساسی ئەمەریكاش بە زیاتر لە 56 دۆلار و 75 سەنت دەفرۆشرێت. 

لە كۆتایی هەفتەی ڕابردوودا نرخی نەوت بۆ خوارووی 55 دۆلار دابەزی، لە چه‌ند ڕۆژی ڕابردوویش بە ڕێژەی جیاواز لە بەهای نەوت بەرز بووبووەوە. 

گرنگترین هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بۆ سیاسەتی ئۆپێك دەگەڕێتەوە كە رێی لە زیاتر بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت گرتووە، سەرەڕای ئەوەی كە چەندان مانگە بەرهەمهێنان زیاد دەكات، بەڵام نەیهێشتووە رێژەی بەرهەمهێنان كاریگەری خراپی لەسەر بازاڕ هەبێت و هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنایش كاریگه‌ى هه‌بووه‌، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ڕیتانیا و چین، ڤاكسینیان دژی ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌رهه‌مهێناوه‌. 

لە ساڵی 2020 خواست لەسەر نەوتی خاو بە ڕێژەی له‌ سه‌دا 30 دابەزی، ئەوەیش بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا، بەڵام لەگەڵ پەسه‌ندکردنی ڤاکسینەکانی ڤایرۆسى کۆرۆنا، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.