په‌رله‌مانتارێك رایگه‌یاند: به هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانى عێراق، به ناوى هێزه‌كانى سه‌حوه مووچه‌ى مانگانه وه‌رده‌گرن و ئه‌رك و پێگه‌شیان دیار نییه.
مزر كره‌وى په‌رله‌مانتارى عێراقى لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقداوه، باسى هێزه‌كانى سه‌حوه ده‌كات كه گوایه ئێستایش مووچه‌ى مانگانه له حكومه‌تى عێراق وه‌رده‌گرن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له روانگه‌ى ئه‌وه‌ى گوایه داكۆكى له به‌رژوه‌ندى سه‌حوه‌كان ده‌كات، ده‌ڵێ، به هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانى عێراق هه‌ن و ته‌نیا له دیاله ژماره‌یان سێ هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به مووچه‌كانیان ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكراى كردووه، مانگانه 250 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن. دواتریش داوا ده‌كات پێگه و ئه‌ركیان یه‌كلایى بكرێته‌وه.
هێزه‌كانى سه‌حوه له سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى نوورى مالیكى له ناوچه سوننه‌نشینه‌كان دامه‌زراوه، 14 ساڵه بوونیان هه‌یه.
سه‌رچاوه: نوچه‌نێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.