ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه چالاكوانانی به‌سره به میدیای عێراقیان رایاگه‌یاندووه كه ئاماده‌كارییان بۆ رۆژی هه‌ینی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانێكی سه‌رتاسه‌ری بۆ به هه‌رێمكردنی به‌سره ئه‌نجام بده‌ن.
شایانی باسه خه‌ڵكی به‌سره ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه بۆ به هه‌رێمكردنی به‌سره‌و ئاڵای تایبه‌ت به هه‌رێمه‌كه‌یان درووستكردووه.
چالاكوانان و خه‌ڵكی به‌سره چه‌ندین جار ناڕازیبوونی خۆیان له خراپی بارودۆخی ژیان و كه‌می خزمه‌تگوزاری له شاره‌كه‌یان راگه‌یاندووه.
به‌سره سه‌دا 90 ی داهاتی نه‌وتی عێراق پێكده‌هێنێت و سێگۆشه‌ی سنووره‌كه‌ی له گه‌ل هه‌ریه‌كه له وڵاتانی (سعودیه، كویت، ئێران) دا هه‌یه، به‌ڵام حزبه شیعه‌كان له نێوان خۆیاندا سنووره‌كانیان دابه‌شكردووه و داهاتێكی كه‌می ده‌گه‌ڕێنه‌وه خه‌زینه‌ی ده‌وڵه‌ت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.