یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ڕایگەیاند، جواو فێلیكسی پۆرتوگالی و ئەستێرەی لاوی یانەكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.
ئیدارەی ڕۆخی بلانكۆس لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد كە لە پشكنینە تاقیگەییەكاندا دەركەوتووە، جواو فێلیكس هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە، بۆیە بەپێی ڕێنماییە تەندروستیەكان و پڕۆتۆكۆڵی لالیگا، لە یاریزانان و ئەندامانی تیپەكە جیاكراوەتەوەو لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە مەدرید كەرەنتین كراوە.
هاوكات تیمە پزیشكیەكان چاودێری باری تەندروستی یاریزانەكە دەكەن، بەمەش فێلیكس هاتە ڕیزی هەردوو یاریزانی ئەتلەتیكۆ یانیك كاراسكۆ و ماریۆ هێرمۆسۆ كە ئەوانیش بەم دواییە تووشی پەتای كۆرۆنا بوون و بەو هۆیەوە لە یاری ڕابردووی تیپەكە لە خولی ئیسپانیا لەبەرامبەر یانەی كادیز دابڕابوون .
ئەتلەتیکۆ مەدرید: جواو فێلیکس ئەستێرەی لاوی یانەکەمان تووشی کۆرۆنا بووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.