له ده‌ڤه‌ری بارزان به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و حكوومی، مه‌ڕاسیمێك بۆ گه‌نجێكی دهستڕهنگینی ئاكرێ ، به‌ناوی" هونه‌ر ئه‌حمه‌د زاهر" رێكخرا، كه درێژترین ته‌سبیحی درووستكردبوو.
كارێكی هونه‌رییه و به ئاڵای كوردستان داپۆشراوه، ته‌سبیحێكی ماناداره و تێكهه‌ڵكێشی پڕۆسه‌ی ئه‌نفاله‌كانی كردووه، چیرۆكی (33) ساڵ له‌مه‌وبه‌ری له‌ناوبردنی (182) هه‌زار مرۆڤی كوردی هه‌ڵگرتووه.
ئه‌و گه‌نجه ئامانجیه‌تی میوانانی بیانی، كاتێك سه‌ردانی ئه‌م مینۆمێنته ده‌كه‌ن، باشتر له نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌تی سه‌رزه‌وی تێبگه‌ن.
ئه‌م گه‌نجه ماوه‌ی سێ ساڵه رۆژانه نزیكه‌ی 5 كاتژمێر سه‌رقاڵی درووستكردنی ته‌سبیحه‌كه بووه ، درێژی ته‌سبیحه‌كه 1600 مه‌تره و له 182 هه‌زار ناوكی زیتون پێكهاتووه وه‌ك ره‌مزێك بۆ قوربانیانی جینۆساید و ئه‌نفالی بارزانییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.