ئهمرۆ پێنجشهممه 4 ى 2 ى 2021 ، دهزگای لووتكه بۆ كاروباری كۆچ و پهنابهران بڵاوی كردهوه: دوای ئهوهی گەنجێکی کورد لهرۆژانی رابردوو بە ناوی ئەمین شۆڕش لە شەوێکی درەنگدا ماڵەکەی جێدەهێڵێت، پاش چەند کاتژمێرێک لە دەرچوونی هەواڵی مەرگی لەلایەن پۆلیسی دانیمارکەوە بڵاو دەکرێتەوە.
دهزگاكه راشیدهگهێنێت: پاش لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە گەنجەکە کوژراوە، لەگەڵ ئەوەشدا چەند کەسێک دەستگیرکران و بەهۆی لێدوانی ئەم چەند کەسەوە بکوژی ڕاستەقینەی ڕووداوەکە دەستنیشان کرا و وێنە و زانیارییەکانی بکوژەکە لە دانیمارک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە.
لووتكه ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: بکوژەکە گەنجێکی بە ڕەگەز عەرەبە و ناوی عەلی کازمە و خەڵکی شاری حلەیە.
لهكۆتاییدا دەزگای لوتکە رایدهگهێنێت: پاش چەند ڕۆژێک بکوژەکە خۆی ڕادەستی پۆلیسی دانیمارک کردووە و دانی بە تاوانەکەدا ناوە. لە ئێستاشدا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترن سەبارەت بە هۆکاری تاوانەکە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.