حكوومه‌تی كوێت رایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه تا دووهه‌فته، ته‌نها رێگه به هاووڵاتییانی خۆی ده‌دات بۆ هاتنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوێت، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته هاتنی بیانییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له كاتژمێر 00:20 بۆ 00:05 سه‌رجه‌م چالاكییه بازرگانییه‌كان راده‌گیرێن، چێشتخانه‌كان داده‌خرێن و بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگیش چێشتخانه‌كان به دلیڤه‌ری خزمه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ده‌رمانخانه، ئه‌و شوێنانه‌ی پێداویستی ته‌ندروستیی ده‌فرۆشن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خۆراك ده‌فرۆشن ده‌به‌خشرێن له رێكاریه‌كان.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه بڕیاره‌كه به‌هۆی هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بووه به په‌تاكه.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی كوێت، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 961 كه‌س، ژماره‌ی تووشبووانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 410 هه‌زار و 167 كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.