هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مهكتهبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدهگهێنێت: لە ساڵی 2022 دوو ڕێککەوتن لە نیوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بوودجەی ساڵی 2021ی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق و ڕێککەوتنی شنگال کراوە. ئەمە بۆ هەردوولا گونجاو و باش بوو و دەرفەتی دەدا بە هەردوولا کە هەوڵ بدەن چارەسەر بۆ کێشە هەڵواسراوەکانی دیکە بدۆزنەوە، بەڵام بەداخەوە لایەنە سیاسییەكان و پەڕلەمانی فیدراڵ هاوکار نەبون و گرفت بۆ هەردوو ڕێککەوتنەکە دروست دەکرێت.
دهشڵێت: ئەوەی گرنگە ئێمە سوورین لەسەر گفتوگۆ و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی عێراق.
ئهم ووتانهی بهرپرسی مهكتهبی پهیوهندییهكانی دهرهوهى پارتی دیموكراتی كوردستان لهمیانی پێشوازی كردنی بوو له کونسووڵی گشتیی تورکیا لهههرێمی كوردستان.
لهو دیدارهدا گفتوگۆ لەسەر دواین پێشهات و ڕووداوەکانی ناوچەکە و پەیوەندیی نێوان هەردوولا کرا.
ههروهها گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بەشێکی دیکەی ئەو دیدارە بوو.
ههر لهو دیدارهدا هۆشیار سیوەیلی ڕایگەیاند: لە ساڵی 2020 دوو ڕێککەوتن لە نیوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بوودجەی ساڵی 2021ی دەوڵەتی فیدراڵیی عێراق و ڕێککەوتنی شنگال کراوە. ئەمە بۆ هەردوولا گونجاو و باش بوو و دەرفەتی دەدا بە هەردوولا کە هەوڵ بدەن چارەسەر بۆ کێشە هەڵواسراوەکانی دیکە بدۆزنەوە، بەڵام بەداخەوە لایەنە سیاسییەكان و پەڕلەمانی فیدراڵ هاوکار نەبون و گرفت بۆ هەردوو ڕێککەوتنەکە دروست دەکرێت. ئەوەی گرنگە ئێمە سوورین لەسەر گفتوگۆ و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی عێراق.
لهدیدارهكهدا کارچای، کونسووڵی گشتیی تورکیا پەیوەندیی نێوان حکوومەتی وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستانی بە گرنگ وەسف کرد و ڕایگەیاند: ئێمە بەرژەوەندیی هاوبەشمان هەیە کە پێویستی بە کاری بەردوەوام و پەرەپێدان هەیە. دەربارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتوگوزاری، بەڕێزیان جەختی لە هەوڵی وڵاتەکەی کردەوە بۆ فراوانکردن و زیاتر بەرەوپێشەوەچوونی هەموو کەرتەکان و زیاترکردنی دەرفەت و کار بۆ دانیشتووانی هەردوو وڵات.
ههر لهو دیدارهدا، باس لە گۆڕانکارییە سیاسییەکان و تەنگەژەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی کرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگی و بایەخی پەیوەندیی هەردوولا کردەوە بۆ پێکەوەکارکردن و گفتوگۆ بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەر بۆ ئەو گرفت و ڕووداوانەی دێنە پێش و هێنانە ئارای کەشێکی ئارام بۆ ئاشتی و دابینکردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.